سێ گەنجی دێولانیی لە قۆناغەکانی خوێندنی دیپلۆم لە قوتابخانەیەکی دواناوەندی شاری دیولان توانیان دوو ئۆتۆمبیلی هەتاوی چێ بکەن کە بە تیشکی تاو کار دەکات و وزەی پێویست بۆ ئاژووتنی لە شەودا خەزێنە دەکات.
هێمن مەحموودی (بەشی تەکنیکی)، موئێمن موشیرپەنایی و محەمەد جەوانمەردی(بەشی ئەلەکترۆنیک) ئەو سێ قوتابییە داهێنەرەن کە بە کەمترین کەلوپەلی پێویست، دوو ئۆمبیلی هەتاوییان چێ کردووە و لەم ڕێگەیەدا بەهرەیان لە ڕێنوێنییەکانی محەمەد نادری بەرپرسی توێژینەوەی پەروەردەی دیولان وەرگرتووە.
Your Comment